AP ١٤٠٢ گوڵان ١٩ ١٣:٣٤

ئەمیر عەبدوڵڵاهیان:

ئێران و عەرەبستان هەوڵ دەدەن پەیوەندی ئابوورییان تۆکمە بکەنەوە

ئێران و عەرەبستان هەوڵ دەدەن پەیوەندی ئابوورییان تۆکمە بکەنەوە

وتەبێژی فراکسیۆنی شۆڕشی ئیسلامی مەجلیس وتی: وەزیری دەرەوەی ئێران لە کۆبوونەوەی ئەو فراکسیۆنە ڕایگەیاند کە ئێمە جگە لە لایەنی سیاسی پێوەندی ئێران و عەرەبستان، سەرەنج دەدەینە بەرچاوگەی ئابووری ڕێککەوتنەکەش.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەبولفەزل عەموویی وتەبێژی فراکسیۆنی شۆڕشی ئیسلامی مەجلیس لە شرۆڤەی کۆبوونەوەی گشتی فراکسیۆن بە ئامادەبوونی وەزیری دەرەوە، ڕایگەیاند:ڕۆژی ڕابردوو کۆبوونەوەی گشتی فراکسیۆنی شۆڕش بە مەبەستی لێکدانەوەی دوایی گۆڕانکارییە دیپلۆ،اسییەکان بەتایبەت لە بواری کۆماری ئیسلامی، بە ئامادەبوونی حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران بەڕێوەچوو.

ناوبراو بە ئاماژە بە قسەکانی ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، وتی: ئەمی عەبدوڵڵاهیان ڕایگەیاندووە کە بە هاتنی ئەرکتەری کاریگەر و هێزە ناوچەییەکان و گۆڕانکاری لە ئاستی نێودەوڵەتی،هێژمۆنی ئەمریکا لە ناوچە جیاجیاکانی جیهان لەوانەی ناوچەکەی ئێمە تووشی کێشەی بنەڕەتی هاتووە.

عەموویی درێژەی دا: سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی لە ئەو کۆبوونەوە ئاماژەی دایە سەر پێوەندی ئێران و عەرەبستان و وتی جگە لە پێوەندی دوولایەنە و سیاسی لەسەر پرسی حەجی عومرە و ڕێکخستنی تەواوی باڵوێزخانە و کونسوڵخانەکان، سەرەنج دەدەینە تۆکمە کردنەوەی بەرچاوگەی ئابووری ڕێککەوتنەکەی نێوان ئەو دوو وڵاتە ئیسلامییە.

News ID 45941

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha